دوایین ئینزار دەدرێتە لاهور جەنگی

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، کە هۆشداری توند و دوایین ئینزار دراوەتە لاهور جەنگی بورهان، کە چیتر بۆی نیە بەناوی یەکێتیەوە لێدوان و بەیاننامە بڵاوبکاتەوە.

میدیای یەکێتی ئاماژەی بەوە کردوە، “ئەمرۆ بۆ دواجار لاهور جەنگی بورهان ئاگادار دەکرێتەوە . کە بۆی نییە نە بەناوی یەکێتییەوە لێدوان و بڵاوکردنەوە بڵاو بکاتەوە نە بۆی هەیە بەناوی یەکێتییەوە کۆبوونەوەی جەماوەری بکات”.

میدیای یەکێتی دەشڵێ: پیلانی دوژمنانە بەرامبەر سەرکردەکانی یەکێتی و قاچاخچێتی و سەرانە وەرگرتن بە موزایەدەکرن بەسەر خۆپیشاندانی خوێنکارانیش کاڵ ناکاتەوە. بەڵکو سزاکانی توندتر دەکات.

هەر بەپێی میدیایی یەکێتی، چەندین قاچاخچی و چەقۆکێش و ڕێگر و سەرانەوەرگری “لاهور” دزەیانکردۆتە نێو خۆپیشاندەران و ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەگۆڕن بۆسەر بارەگا حکومی و حزبیەکان و تێکدانی شاری سلێمانی.

ھەواڵی زیاتر