زیاتر لە 11هەزار پارچە زەوی بەسەر میراتگری شەهیداندا دابەشدەکرێ

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا به‌ ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ ١١ هه‌زار ١٤١ هاووڵاتی له‌ میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له‌ سنووری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئەوەش دوای وردبینیی ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له‌ بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه‌ ده‌بێت كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیا ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش هه‌ڵده‌ستێت به‌ وردبینیكردنی لیستی ناوه‌كانی مامه‌ڵه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار و كفری) له‌گه‌ڵ دابینكردنی زه‌وی پێویست.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر