پارتی دوو کورسی پەرلەمانی عێراقی لەدەست دا

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت لە رێگەی “گەمەی سیاسی”یەوە، دوو کورسیی پەرلەمانی حیزبەکەی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەلایەن دەستەی دادوەری لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رەتکراونەتەوە. 

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: “دەستەی دادوەری لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021ی عێراق بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی  بەربژێرانی سەربەخۆی عێراقی و 2 لە کورسی بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەویش لە رێگەی گەمەی سیاسی”. 

زێباری هەر لە تویتەکەیدا هەروەها نووسیویەتی: “بەلاڕێدابردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان شتێكی بێهیواکەر بوو. هەڵبژاردنەکان دادوەرانە و پاک بوون، بەڵام ئەنجامەکەی ناداپەروەرانە و ستەمکارانە بوو”. 

رووداو

ھەواڵی زیاتر