ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەی هاوڕێکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا


دوێنی20/11/2021 تاوانێکی کوشتن لەگەڕەکی سێتاقان-ی شاری هەولێر ڕوویداو هاووڵاتی(شاخەوان جاسم سالم)بە چەقۆ کوژرا و تاوانبار ڕای کرد.
دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان، دوای کاتژمێرێک توانرا تاوانبار(شوان سەلمان عبدالرحیم/1985)لە سنوری بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک دەستگیر بکرێت ورێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.
جارێکی تر هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هەردەم ئامادەین بۆ پاراستنی سەروماڵیان.


ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
21/11/2021

ھەواڵی زیاتر