ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی چووەتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر. باڵکێش دواین زانیاری لەبارەی تەندروستییەوە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئێستا کۆسرەت ڕەسوڵ لە شارێکی سویسرایە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، بەڵام لە نەخۆشخانە نییە و بەپێی ڕێنمایی پزیشکی تەنیا پشوو وەردەگرێت.
کۆسرەت ڕەسوڵ ئێستا تەندروستی تا ڕادەیەک جێگیرە، بەڵام خۆی نەخۆشی لەرزۆکی هەیە و لە دوای 16ی ئۆکتۆبەریش ژەهرخوارد کراوە و کاریگەری ژەهرەکە لەسەری ماوە.
ئەو هەواڵانەی لەبارەی بێهۆشبوونی بڵاو دەکرانەوە، دوورن لە ڕاستیەوە، بەڵام کێشی لەشی زۆر دابەزیوە و هێزی جارانی نەماوە.