مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

كه‌مێك پێش ئێسته‌، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و میگێل بیرگه‌ر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌.

دوێنێ هەینی 19/11/2021، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ یاوه‌ری شاندێکی حکوومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19 تا 21/11/2021، بە ئامادەبوونی  چەندان سیاسەتکار  و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر