زانیاری نوێ لەبارەی تەندروستی کاکە حەمە

له‌دوایین وێنه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سکرتێری حزبی سۆشیالست دیموکراتی کوردستان، کە به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ركه‌وتووه‌ و ریشی هێشتووه‌ته‌وه‌‌، كه‌سێكی نزیكیشی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ته‌ندروستیی باشه‌ و هێشتنه‌وه‌ی ڕیشی وه‌ك حه‌زێك بووه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/11/2021، كه‌سێكی نزیك له‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود‌، سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە دۆخی تەندروستییان، بۆ (باسنیوز) گوتی: “محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی بووه‌ و كۆبوونه‌وه‌شی هه‌بووه‌ و ته‌ندروستییەکەیشی زۆر باشه، سەبارەت بە هێشتنه‌وه‌ی ریشیشەوە، زۆرجاری دیکەیش ریشی هێشتووەتەوە و لای نەبردووە و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رکەوتووە، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ حه‌ز و ویستی خۆی بێت، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا په‌تای هەڵامه‌تی گرت، به‌ڵام ته‌ندروستی زۆر باشه‌”.

وتیشی: تەنیا دوێنێ بۆ پێنج پرسه‌ رۆیشتووە و سەرەخۆشیی له‌ خانه‌واده‌كیان کردووە، رۆژانه‌ش لە به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و پرسه‌ و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان به‌رده‌وامه‌، جیاله‌وه‌ش، رۆژانه‌ له‌ گوڵه‌خانه‌ خه‌ریكی باخه‌كه‌یه‌تی، ئێستا وه‌رزی هه‌ناره‌ و رۆژانه‌ خۆی خواردنه‌كانی لەناو باخەکەی له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ و خۆراكی رۆژانە ‌و برنج و پێداویستییه‌كانه‌وه‌ دابین ده‌كات و رۆژانه‌ ئه‌وه‌ی پێویستیش بێت بۆ ماڵەوە، لەگەڵ خۆی ده‌یهینێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، راشیگه‌یاند: کاکە حەمە رۆژانه‌ سه‌ردان و میوانێكی زۆری هه‌یه‌، له‌ناو خانووه‌كه‌یشی مۆزه‌خانه‌ و شوێنی تایبه‌تی و ئه‌رشیفی خۆی هه‌یه‌ و میوانه‌كان ده‌یبینن.

ھەواڵی زیاتر