لەناو بازاڕی سلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا و بکوژەکەشی دەستگیرکرا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە فولکەی نالی لە شاری سلێمانی، کەسێک بە دەمانچەوە هەڵیکوتایە سەر دووکانێک و کەسێکی کوشت و هەڵات.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ:” دوای یەک کاتژمێر بکوژەکە دەستگیرکراوە و دەستیش گیراوە بەسەر دەمانچەکەیدا و رەوانەی دادگا دەکرێت”.