پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەس لە دەربەندیخان دەستگیرکراون کە سەری مەنهۆڵ و مەجارییان دزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.11.2021 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه سه‌ری مه‌نهۆڵ و مه‌جاری شه‌قامه‌كانی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیان دزیبوو.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، ماوەیەک بوو دزینی سه‌ره مه‌نهۆڵ و مه‌جاری له شه‌قامه‌كانی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان زیادیكردبوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
تۆمه‌تبارەکان ناویان (أ، أـ ع) له‌دایكبووی 2002 و (م، أ، د) له‌دایكبووی 1995ـە، سەرکەوت ئەحمەد دەڵێ “به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراون”.