شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى كۆچى گه‌نجان، ده‌چێته بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/11/2021، سه‌رۆكى په‌رله‌مان لێژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ڕاسپارد، شاندێك له لێژنه‌كه بچێته پۆڵه‌ندا و بیلاڕووسیا، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نووسینى ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى كۆچى گه‌نجان”.
شاندێكى لێژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان دواى نووسینى ڕاپۆرته‌كه‌یان له بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا، ڕاپۆرته‌كه ده‌ده‌نه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، دواتریش ڕاپۆرته‌كه ده‌نێردرێته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ئینجا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌مانى كوردستاندا و به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومى، هۆكار و چاره‌سه‌رى كۆچى گه‌نجان ده‌خرێته ڕوو.