ئەو خۆراکانەی پێویستە لە وەرزی پایز و زستاندا زیاتر بخورێن


بەهۆی نزمی پلەی گەرما و دەستپێکی شەپۆلی سەرما، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەست بە سەرما و ڕێگری کردن لە قەڵەوی ، کە گرنگترینیان ئەمانەن :
١ -میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو ؛ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
٢ ـ سەوزە گەڵا تۆخەکان : وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا.
٣ -پاقلەمەنیەکان : بە تایبەت شۆربای نیسک ، نۆکاو ، لۆبیا ، ماش.
٤ – سیر و پیاز: بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە چی بەکاڵی یا لە ناو چێشت، هەروەها هەنگوینی سروشتی.

٥ -زەنجەبیل: گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری لەش ، ئەکرێ ڕۆژانە چای زەنجەبیل یا گیراوەی لێمو و زەنجبیل یا زەنجەبیل و لێمۆ و هەنگوین بخورێتەوە .
٦ – خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کەڤییان تێدایە وەک چا و قاوەی ڕەش بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە .
٧ – ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر بە بەرژاوی .
٨ – سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری ( کاتی ڕێجیمی کیتۆ و هاۆشێوەکانی نەبێت ) .
٩ – دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی .
١٢- چەرەسات: گوێز و بادەم و دەنکە کولەکەو گازۆ .
١١ – خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار .
١٢- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە .

ئامادەکردنی
د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

ھەواڵی زیاتر