تەواوی موڵكو ماڵ و مومتەلەكاتەکانی یەكێتی نیشتمانی لە لاهور شێخ جەنگی دەسەنرێتەوە، كە لایەن لیژنەیەكی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەوە لەیەكێتی دەركرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانییەوە ئاشکرا کراوە، لەدوای بڕیاری دەركردنی لاهور شێخ جەنگی لەریزەكانی یەكێتی، رێكاری نوێی لەبەرانبەر دەگیرێتە بەر.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لیژنەیەكی ئیدارەی گشتی راسپێراوە بۆ ئەوەی تەواوی موڵكو ماڵو موتەلەکاتەكانی یەكێتی، كە لەلای لاهور شێخ جەنگییە لێی بسەنرێتەوەو بگەڕێنرێتەوە بۆ یەكێتی.
رۆژی سێ شەممە 2ی تشرینی دووەم، لیژنەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەبیانووی “لادان لەپەیڕەوی ناوخۆو كاركردن لەدژی یەكێتی” لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەحیزبەكە دوورخستەوە.
جگە لەلاهور شێخ جەنگی، ژینۆ محەمەدو ئاڵا تاڵەبانی ئەندامانی سەركردایەتی لەریزەكانی یەكێتی دەركران، هەروەها بڕیاری راگرتنی هەریەكە لەئاراس شێخ جەنگیو شادومان مەلا حەسەن ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیش دراوە.
دەركردنو راگرتنی هاوسەرۆك و ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی یەكێتی، پەیوەندی بەكێشەكانی نێوان لاهور شێخ جەنگیو بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی هەیە، كە لە هەشتی تەمووزی رابردووەوە سەریهەڵداوەو تائێستاش بەردەوامە.
ژێدەر
بوار نیوز