ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە زەرە و زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر
دواى ئەوەى ڕۆژى شەممە 2021.10.30، بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له بەشێکى شارى هەولێر ڕوویدا، لەسەر فەرمان و راسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى هەولێر لێژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتى ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا، بەرگرى شارستانى هەولێر، دەزگاى خێرخوازى بارزانى، لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقی پێکهێنرا بۆ زانین و دەرخستنى ڕێژەى ئەو زیانانەى کە بەهۆى لافاوەکەوە بەر هاوڵاتییان کەوتووە، دەرەنجام زەرە و زیانەکان بەمشێوەیەى لاى خوارە دیاریکران:-
یەکەم/ 500 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی لهناوچووە.
دووهم/ 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوت و لەکار کەوتوون.
سێیەم/ 127 خانوو زیانیان بەرکەوت.
چوارەم/ 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە.
پێنجەم/ سوپاس بۆ خوداى گەورە کە هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
2021.11.1