سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئاگاداری خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەکاتەوە، خاوەنی زەوی ژمارە (١٤١٢ تاکو ١٨١٢) لە رۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/١١/٢ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان،لە خوارەواشدا ئاماژەمان بە لیستی ناوەکانیان کردووە، لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ مامەڵەی تاپۆکردنی زەوییەکانیان، لەهەمان کاتدا پێویستە ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت کە لە خوارەوە نووسراوە.
پێداویستیەکانی جێ بەجێ کردنی مامەلەی قەرەبووی گوندی کۆری
١- بریاری ئەنجوومەنی وەزیران (٢ نسخە)
٢- نوسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت گوزار (٢ نسخە)
٣- نوسراوی پارێزگای هەولێر (٢ نسخە)
٤- لیستی ناو (٢ نسخە)
٥- ناسنامەی باری شارستانی(فسفۆر) یان کارتی نیشتمانی(اصلی + وێنەی کۆپی) خۆی و هاوسەرەکەی
٦- جنسیە عێراقی(اصلی + وێنەی کۆپی ملون)
٧- کارت نیشتمانی(اصلی + وێنەی کۆپی ملون)
٨- وەرەقەی بایعی (اصلی + وێنەی کۆپی ملون)
دوای تەواوبوونی مامەڵەی ئەو ژمارانەی سەرەوە کە ڕاگەیەندراون، دوواتر ژمارەکانی دیکەش لە هەفتەکانی داهاتوودا بەردەوامی دەبێت و ڕادەگەیەندرێن.