کەسێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی لە کچان کردووە

لە سێ‌ چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردستان 3 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی نەشیاوی لە كچێك كردبوو .

دوای ئەوەی سكاڵا لەبنكەی پۆلیسی كوردسات تۆماركرا لەسەر تۆمەتبارێك كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی نەشیاوی

لە كچێك كردبوو ، پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار (ص ، م ، ر ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی 395 و 432 دەستگیربكرێت و دەست بگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو ڤیدیۆ و وێنە نەشیاوانەدا كە لای تۆمەتباربووەو وەك هەرەشە بەكاری هێناوە .

لە دوو چالاكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردستان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ز ، م ح ) لەدادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی .

تۆمەتبارەكەی تر بەناوی ( ح ، ج ، م ) لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراوە كە بەفێڵ ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ بردووەو فرۆشتویەتی ، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر