سەرۆک بارزانی بۆ باڵوێزی بیلاڕووسیا: ڕەچاوی ڕەھەندە مرۆڤییەکان بكرێ

لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی باڵوێزی بیلاڕووسیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا سه‌رنج خرایه‌ سه‌ر پڕۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 1/11/2021، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڤیکتۆر ڕیباک باڵوێزی بیلاڕووسیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن.

ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بیلاڕووسیا کرایەوە.

بابەتی کۆچ و ھەماھەنگیی نێودەوڵەتی و ھەمەلایەنە لەگەڵ پرسی کۆچ و کۆچبەران تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیه‌ بوو، پەیوەست بەم باسە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی کۆچ و کۆچبەراندا پێویستە ھەموو لایەک ڕەچاوی ڕەھەندە مرۆڤییەکانی ئەم پرسە و پاراستنی ژیانی ژن و منداڵ و کۆچبەران بکەن.

ھەواڵی زیاتر