ووتەبێژی یەکێتی رایگەیاند :باری تەندروستی مەلا بەختیار باش نیەو هەموان چاوەڕیی پشکنینەکانینن و وتیشی: پەنا بۆ یاسا دەبەین دوای یەکلا بونەوەی پشکنینەکانی مەلا بەختیار و رێز لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە یاساییەکان دەگرین.
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند : مەلا بەختیار سەرکردەی ناسراوی یەکێتی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ژەهرخوارد کراوەو رەوانەی دەروەی وڵات کراوە بۆ چارەسەر و دڵنیا بونەوە لە ژەهر خواردنەکە ، لەوەڵامی ئەوەی کە دەوترێت ئەم هەوڵی ژەهرخواردنە لە ئەنجامی کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتیە ئەمین بابە شێخ رایگەیاند : باشترە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینە تەندروستیەکان و لێکۆڵینەوە یاساییەکان بکەین ،راشیگەیاند. باری تەندروستی مەلا بەختیار باش نیەو هەموان چاوەڕیی پشکنینەکانینن و چاوەڕی یاساین پشت راستی بکاتەوە هەوڵی لەناوبردنە بە ژەهر یان نا ، لەبەر ئەوەی هەنێ ئاماژەی تر هەن بۆ ژەهر خواردن کردنی چەند کەسێک لە ئاسایشی سلێمانی
، هەر لەوەڵامی ئەوەی ئایا پێشبینی رو بەروبونەوی چەکداری دەکرێت لەنێوان سەرکردەکانی یەکێتی وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند : ئەوانە هەمووی دورن لەراستیەوە و ئێمە لە شارێک دەژین یاسا تێدا پارێزراوەو هەموان رێز لە یاساو ئاسایش دەگرین