دوای ئەوەی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار پشتڕاست بووەوە، کەسێکی نزیکی خۆی کە گومان لێکراوە، دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر، مەلا بەختیار کەسێکی نزیکی خۆی بە ناوی (ش) لە کارەکەی دوور دەخاتەوە، کە گومانی ئەوەی لێکردووە کار بۆ لاهور جەنگی بکات، بەڵام دواتر رۆژ بە رۆژ مەلا بەختیار تەندروستی بەرەو خراپی دەڕوات و پزیشکەکانیش ناتوانن نەخۆشییەکەی بدۆزنەوە، بە ناچاری پێشنیازی چوونە دەرەوەی بۆ دەکەن.
دوای ئەوەی دەردەکەوێ کە مەلا بەختیار ژەهرخوارد کراوە، لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی کەسێکی نزیکی خۆی پێکدەهێنێت و سکرتێرە دەرکراوەکەی دەخەنە ژێر چاودێرییەوە.
گومانەکە لەوە تۆختر دەبێتەوە، کە دوای ئەوەی مەلا بەختیار سکرتێرەکەی دەردەکات، بە فەرمانی لاهور جەنگی، پۆستێکی لەناو یەکێتی پێ دەدرێ.
ئێستا مەلا بەختیار لە ئەڵمانیایە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە. سکرتێرەکەی پێشووشی خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و رێگەی چوونەدەرەوەی لێ گیراوە.