دوو تۆمەتبار ئۆتۆمبێلێک دەدزن و تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكان دزیبوو.

دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی پێنجوێن ئاگاداركرایەوە لەڕوداوی دزینی ئۆتۆمبێلێك، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی پێنجوێن گەران و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا لەکاتی دانانی بازگەیەكدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا كە دزیبوویان و بەنیاز بوون بیھێننە ناوشاری سلێمانی و ساغی بكەنەوە.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش ، ك ، م تەمەن 23 ساڵ و د.ب.م تەمەن 24 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە تۆمەتباران لەدوای دزینی ئۆتۆمبێلەكەو لەژێر كاریگەری ماددە كحولییەكاندا توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوبون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر