حکومەت وەڵامی تەحەداکەی شاسوار دەداتەوە بۆ هاوردەکردنی بەنزین

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، “تەحەدا دەکەین ئەگەر رێگەمان بدەن بەنزین بهێنین لیتری دەکەینە 475 دینار”، وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مۆڵەتی هێنانی (10 ملیۆن) لیتر بەنزین بدات بە سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سورشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان لەپەیجی فەرمی خۆی لەفسیوک بڵاویکردەوە، “قسەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كرد كە مۆڵەتی هێنانی (10 ملیۆن) لیتر بەنزینی پێبدرێت (مۆڵەت بدرێت بە شاسوار عەبدولواحید)، چاوەڕێین سبەینێ داواكاری پێشكەشبكات”.

ئێوارەی ئەمڕۆش شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، حزبەکانی دەسەڵات سنورەکانیان گرتووە، بەجۆرێک ناهێڵن یەک لیتر بەنزین بێتەناو هەرێمی کوردستان، بۆیە “من تەحەددای یەکێتی و پارتی دەکەم کە ئەگەر رێگەمان بدەن لەسنورەکانەوە بەنزین داخڵ بکەن، بەنزین دەکەین بە 475 دینار”.

ھەواڵی زیاتر