حکومەت رۆژی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، 25ـی مانگ مووچە دابەش دەکرێت و بڕیارە دابەشکردنەکەش بەبێ لێبڕین بێت.

د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە 24-10-2021، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان وردەکاری و چۆنیەتیی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی وەزارەتی دارایی پێش دابەشکردنی مووچە لیستێک بڵاودەکاتەوە. د. جووتیار عادل دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە مووچە دابەش دەکات.

رووداو

ھەواڵی زیاتر