فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی موڵكی گشتیی له‌ كاری كه‌سییدا ده‌گرێته‌به‌ر

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی ھه‌ولێڕ، بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ بكات، كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رێكی ناسراوی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كاری كه‌سیی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارهێنراوه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتبوو، ئۆتۆمبێلێكی تابلۆ شینی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ بۆ كاری تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیی به‌كارهێنراوه‌، به‌كارهێنه‌رێكی زۆر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌ خراپ به‌كارهێنانی موڵكی گشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی گرت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وتێكی كه‌سیی و به‌ بێ ئاگاداری ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ شوفێران له‌ پێناو ئه‌نجامدانی كاری كه‌سیی به‌ ده‌ر له‌ یاسا و رێنماییه‌كان به‌كارهێنراوه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، وەزارەتى گواستنەوه و گەیاندن و بەڕێوبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانە بە پێی یاسا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتەکە دەکەن و رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچوونەی فەرمانبەری سەرپێچی کار.

ھەواڵی زیاتر