357 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەك لە سلێمانی خەرجكرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان 357 ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی تەرخانکرد بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 357 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ شاری سلێمانی خەرجكرد”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر