ئەنجامی ھەڵبژاردن کێشەی تێکەوت و کۆمسیۆن دەنگەکانی سڕییەوە

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، بەشێک لە لایەنە شیعەکان، ئەوانەی دەنگیان کەم ھێناوە، ئەنجامەکە رەتدەکەنەوە. فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانیش لە بەغدایە بۆ ئەو مەبەستە.
دەستەی هاوئاهەنگیی بەرگریی “مقاوەمە”ی عێراقی لەبارەی ئەنجامە راگەیێندراوەکەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوە دەکات، کە ئەنجامەکانی دەستکاری کراوە و پووچەڵە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “بەرگریی (مقاوەمە)ی عێراقی کە رەوایی خۆی لە فتوای زانایان و ئیرادەی گەل بەدەستهێناوە، لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ پارێزگاریکردن لە دەوڵەت و پرۆسەی سیاسی بۆ ئەوەی شکۆی گەل و سەروەریی عێراقی بە پارێزراوی بمێنێتەوە”.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، گوشارخستنە سەر کۆمیسیۆن کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، گەلی عێراق لە ناکۆکیی سیاسیی سەر سندووقەکانی دەنگدان زیانمەند دەبن. هەروەها بەبێ ناونهێنانی هیچ لایەنێک دەڵێت، کارێک مەکەن کە دواتر پەشیمانی بەدوادا بێت.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوای کەمتر لە 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەنجامەکان لایەنە نزیکەکانی حەشدی شەعبی ژمارەی کورسییەکانیان کەمیکردووە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “لە رۆشنایی ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی روویانداوە، لە دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دەرکەوتنی بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لە ساختەکردنی، بە راشکاوی دەریدەخات کۆمیسیۆنی ئێستای هەڵبژاردنەکان لە کارەکانیان شکستخواردوون و پیشەگەرانە کاریان نەکردووە و هەرچییەکیان لە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە راگەیاندبێت، پووچەڵە”.

دەستەی هاوئاهەنگیی بەرگریی “مقاوەمە”ی عێراقی لە راگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، “خۆیان بۆ عێراق و سەروەرییەکەی بەختکردووە، بەهیچ شێوەیەک بۆ پرۆژە چەپەڵەکان سەر دانانەوێن کە هەوڵی تێکەڵکردن و هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەدەن. ئەم پرۆژەیە تەنیا خزمەت بە داگیرکاریی ئەمریکی دەگەیێنێت. لە کاتێکدا ئەم بابەتە، مەرجەعە مەزنەکانمان هەمیشە سەرکەوتووبن، لەمبارەیەوە هۆشداری و فەتوای حەڕامکردنیانداوە”.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “بەرەنگاربوونەوەی ئەم پرۆژانە کە ئازادییە کەسییەکان لەباردەبەن و ئازادیی رادەربڕین و راوبۆچوونی جیاواز دەچەوسێننەوە و دادگە شەرعییە نابووتەکان دەکەنە ئەڵتەرناتیڤی دادوەریی، پێویستە ئازادیخوازانی گەلەکەمان هەڵوەستەی لەسەر بکەن و دژی سەرجەم ئەم هەوڵانە بوەستنەوە و رێگری بکەن لە بەجێگەیاندنی ئەم مەرامە گەنیوانە”.

ھەواڵی زیاتر