كۆمیسیۆن ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت

بڕیار وابوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ كاتژمێر (03:00) ئه‌نجامی به‌رایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌ هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی، دواخرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ی ئۆكتۆبه‌ری 2021، ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق راده‌گه‌یه‌نین.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانیش بڵاودەکاتەوە.

به‌ گوێره‌ی لێدوانەکانی كۆمیسیۆن رێژه‌ی به‌شداری له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

هەولێر %43

سلێمانی %38

دهۆك %52.2

زیقار %43.5

نه‌جه‌ف %41

بابل %46

دیاله‌ %44

سه‌ڵاحه‌ددین %45.6

به‌سره‌ %41

ھەواڵی زیاتر