کاندیدێک لە شاری موسڵ لە دوا ساتەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان گیانی لەدەستدا.
راگەیاندنەکانی عێراق رایانەگەیاند، سەدام محەمەد شەرابی، کاندید لە موسڵ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە چەند ساتێک پێش تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.