زێرەڤانی: دەنگدانی تایبەت زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت

وتەبێژی هێزەكانی زێرەڤانی ڕەخنە لە سیستمی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەگرێت و دەڵێت” پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت”. 
عمید دێدەوان خورشید، وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” زیاتر لە سێ كاتژمێرە دەنگدان دەستی پێكردووە و تا ئێستا ٢٠%ی دەنگدەری تایبەت نەیتوانیوە دەنگ بدات”. 
ئاماژەی بەوەشكرد: گەورەترین كێشە پەنجەمۆرە و هەروەها دۆزینەوەی ناو و ئیمزا و پەنجەمۆرێكی دیكە پڕۆسەكە زیاتر دوادەخات.
جەختیشی كردەوە، بەپێی ئەوەی لێكدراوەتەوە هەر كەسێك بۆ دەنگدان پێویستی بە ٧٠ چركەیە، بەڵام بەپێی پڕۆسەكەی ئێستا هەموو كەسێك لە سێ دەقە كەمتری پێ‌ نەچووە و لە هەندێک شوێن زۆر لەوە زیاتریشی دەوێت.

ناوبراو باسی لەوەشکرد: ئەگەر بەم شێوەیە بێت و کێشەکە چارەسەر نەکرێت ئەوا رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە رێژەی سەدا ٤٠ تێناپەڕێت.

ھەواڵی زیاتر