كرێكاری باخچەیەكی ئاژەڵان لەلایەن ورچێكەوە كوژرا
كارمەندێكی پاككردنەوە لە باخچەیەكی ئاژەڵاندا لە بەغدا، لەلایەن ورچێكەوە هێرشی كراوەتە سەر و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی میدیاكانی عێراق، كرێكارەكە لە كاتی كاركردندا، هەوڵی پاككردنەوەی شوێنی ورچێكی باخچەكەی داوە، بەڵام لەو كاتەدا ورچەكە لەوێ بووە و پەلاماری كرێكارەكەی داوە و كوشتوویەتی.