پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ کۆچی دوایی مام جەلال

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال دەڵێت، “مام جه‌لال ئاواته‌خوازی یە‌كڕیزی، تە‌بایی و برایە‌تی بوو كە‌ كلیلی سە‌ركە‌وتنمانە‌.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، “ئە‌مڕۆ له‌ يادی كۆچى سە‌رۆك مام جە‌لالدا بە‌ رێزە‌وە‌ یادی خە‌بات و تێكۆشانیان بۆ ھێنانە‌دی مافە‌كانی گە‌لانی عێراق و گە‌لی كوردستان بە‌تایبە‌تی دە‌كە‌ینە‌وە‌. مام جه‌لال ئاواته‌خوازی یە‌كڕیزی، تە‌بایی و برایە‌تی بوو كە‌ كلیلی سە‌ركە‌وتنمانە‌. یادە‌وە‌ریتان بە‌خێر و گیانتان شاد.”

جەلال حوسامەدین نوروڵڵا نووری، لە ساڵی 1933 لەدایکبووە و بە مام جەلال ناسرابوو، سکرتێری پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق بوو. لە ساڵی 2012 بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە رەوانەی ئەڵمانیا کرا، رۆژی سێشەممە 3ـی ئۆکتۆبەری 2017 لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

ھەواڵی زیاتر