وەزارەتی پەروەردە شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان شەش رۆژ پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیاردرا لە رۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ تا رۆژی سێشەممە ١٢ی ١٠ی ٢٠٢١ لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: پڕۆسەی خوێندن لە ١٢ی مانگ دەستپێدەكاتەوە.

بڕیارە ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو ١٠ی تشرینی یەكەم، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.

ھەواڵی زیاتر