وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوابەدوای تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن هاولاتيەک لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە/ بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن، هێزەکانمان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە، کاتژمێر (٢)ی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم هاولاتیە و تۆمەتباران ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (ڕێبەند ارسەلان کمال) و (مهدی عبدالطیف) بە سەختی زامدار دەبن، هێزەکانمان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکات و لە کاتی ئیستادا لە هەولدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر