بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگەی حاجیاوا-ڕانیە، دوو قوتابی گیانیان لەدەستدا و دووی تریش برینداربوون.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 29.9.2021 بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و مینی پاسێک ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو قوتابی پەیمانگا گیانیان لە دەستدا و دووی تریش برینداربوون.
