مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەك سایلۆ و کارگەی تایبەت بە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای هەولێر دەکاتەوە.
له كاتی كردنهوهی سایلۆ و كارگهی تایبهت به بازاڕكردنی گهنمی جوتیاران سهرۆكی حكومهت وتارێكی پێشكهشكرد و ئاماژهی بهوه كرد، كهمتر له ساڵێك پێش ئێستا بهردهی بناغهی پڕۆژهی بهبازاڕكردنی گهنمی جووتیارانمان كردهوه، كه ژماریهك سایلۆ و كارگه لهخۆدهگرێت، خۆشبختانه كهمتر له ساڵێك ئهم پڕۆژهیه به ئهنجام گهیشت.
دهقی وتاری مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئامادەبوانی هێژا، کوردستانیانی خۆشەویست، کەمتر لە ساڵێک بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی جووتیارانمان لێرە دانا، بە سوپاسەوە کۆمپانیای خۆشناو دەستیکرد بەو پڕۆژە گەورە ستراتیجییە، لە خوا بەزیادبێت کەمتر لە ساڵێک ئێستا لێرەین بۆ کردنەوەی ئەو پڕۆژەیە، دەستخۆشیان لێدەکەین، لەکاتێکی زۆر کەم و خێرادا، بەتایبەتی لەو بارودۆخە ناهەموارەی کە رووبەڕووی چەندین قەیرانی ئابووری و تەندروستی بووینەوە، توانیان ئەم پڕۆژەیە جێبەجێبکەن، جێی دەستخۆشییە و مرۆڤ دڵخۆش دەبێت، کە دەبینین بەڵێنەکان جێبەجێ دەکرێن و ئەنجامی پڕۆژەکان دەردەکەون و هەموویان لە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکەونەکار.
ئەم پڕۆژە ستراتیجییە یارمەتیدەرێکی یەکجار گەورەیە بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستاندا، توانای وەرگرتنی بەرهەمی جووتیارانیان هەیە، پێشتریش باسمان کردووە، جووتیاران چیتر نابێ خەمی ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیان هەبێت، ئەمە یەکێکە لەو پڕۆژانە و لە پارێزگاکانی دیکەش پڕۆژەی هاوشێوە لە بواری جێبەجێکردن دان، دەستیان پێکردووە و هیوادارین ئەوانیش زوو تەواو ببن و بکەونە خزمەتی جووتیارەکانمان، لە خوای گەورەش دەپاڕێینەوە، بۆ ئەوەی بەرهەمی جووتیارەکانمان زیاد بکات و خێر و بەرەکەتیان پێ ببەخشێت.
ئەم جۆرە پڕۆژانە، کە لە سایلۆ و کۆگا و چەندین کارگە پێکهاتوون، دەتوانن بەرووبوومی جووتیاران و بەرهەمەکانی گەنم و دانەوێڵەکان دروست بکەن و بیکەنەوە بە خۆراک و بیگێڕنەوە بۆ بازاڕ بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست، کە ئەمە خۆی لەخۆیدا دەتوانێت هەلی کار بۆ چەندین بواری دیكهی بازرگانی و پیشەسازیشدا فەراهەم بکات.
داوا لە وەبەرهێنەرە خۆشەویستەکانی کوردستان دەکەم، بیر لەوە بکەنەوە وەبەرهێنانەکانیان لە کوردستان فراوانتر بکەن، بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵیدا کە کەرتێکی زۆر گرنگ و سەرەکییە بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لەسەر پێی خۆمان بوەستین، وەک بەڵێنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، کە تەنیا پشت بە سەرچاویەکی داهات نەبەستین، ئێمە خاکێکی بە پیتمان هەیە، دەتوانین زۆرترین سوود لەو خاکە وەربگرین، ئەگەر بەرنامەی بەجێ و دروستمان هەبێت.
هەروەک باسم کرد، کاتێکی ناخۆش و دۆخێکی ناهەموارمان بەڕێکرد، بەڵام ئەگەر مرۆڤ توانای بیرکردنەوەی دروست و ئیرادەیەکی بەهێزی هەبێت، دەتوانێت لەم قۆناغانەشدا بەرهەمی هەبێت، من جارێکی دیکە سوپاسی بەرپرسانی حکومەت و کەرتی تایبەتیش دەکەم، کە گرنگییەکی زۆریان بە پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ داوە، ئەمەش یەکێکە لە نموونانەی کە ئێستا بەرهەمەکەی دەبینین، جگە لەوەی ئەم جۆرە پڕۆژانە دەتوانن پێداویستییەکانی کوردستان دابین دەکەن، ئێمە ئاواتەخوازین بەرووبووم و بەرهەمەکانی ناوخۆی کوردستان هەناردەی دەرەوە بکەین، بۆ ئەوەش لەگەڵ چەندین وڵات لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بازاڕی دەرهوە بەڕووی بەروبووم و بەرهەمە ناوخۆییەکانی کوردستان بکرێنەوە، ئەمە جێگەی دڵخۆشییە کە دەبینین حکومەتی هەرێم لە سەرەتاوە بەڵێنی خزمەتگوزاری بە خەڵک داوە و ئیستا ئەو بەڵێنانە دێنەدی و بەرهەمەکانی دەبینین، خۆشە مرۆڤ بەڵێنێک بدات و جێبەجێی بکات.