بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان بەردەڕەش – کەڵەک نزیک گوندی گردەپان حەفت کەس گیانیان لەدەستدا.
ئازاد تهها، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22/9/2021 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان بەردەڕەش – کەڵەک نزیک گوندی گردەپان حەفت کەس گیانیان لەدەستدا”.
گوتیشی: “رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و شوفرلێت ئوپترایەکی تایبهت روویداوە و هەر لە شوێنی رووداوەکە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بەسەختی برینداربوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەویش گیانی لەدەستدا”.
هەروەها هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلسی دهۆک لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرجەم قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن.


باس نیوز