هۆکاری مردنی د.فرمێسک ئاشکراکرا

پزیشکی دادی هەولێر رایدەگەیەنێت” د. فرمسێک بەهۆی خنکانی لە نێو مەلەوانگەیەکی شارەکە گیانی لەدەستداوە”. 
پزیشکی دادی هەولێر لە راپۆرتێکیدا لەبارەی هۆکاری مردنی د.فرمسێک فەرهاد ئاماژەی بەوەکردووە” ئەو پزیشکە دووچاری جەڵتەی دڵ نەبووە، بەڵکو لە مەلەوانگەکەدا گیانی لەدەستداوە”.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە: مەلەوانگەكە كەمتەرخەم بووە و كەسوكاری د.فرمێسك سوورن لەسەر سكاڵاكەیان دژ بەو لایەنانەی كە بەكەمتەرخەمی ئەو دۆسیەیەی دەزانن.
فرمێسک فەرهاد حەسەن، تەمەن ٢٥ ساڵ کە پزیشکی پسپۆڕی ددان بوو، ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی شاری هەولێردا خنکا. 

ھەواڵی زیاتر