روونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ئەو باڵەخانەیەی دەگوترا جنی تێدایە

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو باڵەخانەیەوە بڵاوکردەوە کە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە گوایە جنی تێدایە.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی کە باس دەکرا کەوا جن لە نێو بینایەکی تەواو نەکراوە لە نزیک شەقامی شەست مەتری ھەبێت دوای چوونی پۆلیسی فریاکەوتنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەرکەوت کە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی کە لە سۆشیال میدیا بلاو کرابۆوە بەڵکو دەنگۆیەک لەلایەن خاوەن بیناکە داندرابوو کە ھەستیار بوو لەکاتی ھەر حالەتێک دەنگۆیەکە دەنگی لێ دەھاتە دەر بۆیە ئەو بابەتەی کە باس دەکرێ دوورە لە راستی وە بە ڤیدیۆ حالەتەکە تۆمار کراوە.

ھەواڵی زیاتر