گۆرانیبێژی میللیی شاری هەولێر نووری گەرمیانی، پۆستێک لە نێو یەکێتی وەردەگرێ و وەکو ئەندامی مەڵبەندی سێی ئەو حیزبە دەستبەکار دەبێت.
نووری گەرمیانی، گۆرانیبێژی میللیی شاری هەولێر رایگەیاند: “ماوەی دوو مانگە وەکو ئەندامی مەڵبەندی سێی یەکێتی و راوێژکاری هونەریی مەڵبەندەکە دەستبەکاربووم”.
نووری گەرمیانی ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر داوای هەر یەک لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و لیوا ئەیوب یوسف سەعید، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیواکانی 3 و 7ی تایبەت بووە.
نووری گەرمیانی ئاشکرای کرد بێجگە لە خۆی کە پۆستی وەرگرتووە، یەکێتی مووچەی مانگانەی بۆ ژمارەیەک هونەرمەند و گۆرانبێژی هەولێر بڕیوەتەوە، لەوانەش فەرهاد زیرەک، هونەرمەندیی ناسراوی شاری هەولێر.
نووری گەرمیانی گوتی: “کاک دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، دوای ئەوەی پێشوازی لە کاک فەرهاد زیرەک کرد، مووچەی بۆ بڕیوەتەوە”.
رووداو