لەکۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاڵای بەریتانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان دانرابوو و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە گەرمیی بەخێرهاتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
دەقی قسەکانی ساتی دەستپێکی کۆبوونەوەی بۆریس جۆنسن و نێچیرڤان بارزانی
بۆریس جۆنسن: بەیانی باش لە هەمووان، نێچیرڤانی باشترین وەرن لێرە دابنیشن، دڵخۆشم بە بینینتان لێرە. زۆر خۆشحاڵم، کوا میدیا؟ زۆر خۆشحاڵم بە بینینی نێچیرڤان بارزانی، ماوەیەکی زۆرە ئێوەم نەبینیوە، ماوەیەکی زۆرە. من دەمەوێت ئەوە بزانیت کە پەیوەندی بەریتانیا لەگەڵ ئێوە یەکجار گرنگە و ئێمە ئەم سەردانەی ئێوە بەرز دەنرخێنین و پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانمان دەدەین و من لە بیرمە کە لە هەولێر بووم و بە ئۆتۆمبێلی جاگوار لاندرۆڤەر گەشتێكی باشمان بەو شارە ئەنجامدا. ئۆتۆمبێلێكە کە رەواجی هەبوو.
نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ، ئێستاش هەر رەواجی هەیە و بازرگانیی باش نەک تەنیا لە کوردستان بەڵکو لە هەموو عێراقیش دەکەن.
بۆریس جۆنسن: لەهەموو عێراق ؟ من شانازی بەوە دەکەم.