هەڵوێستی ئێران لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق
دوای ئەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران عێراق سەردانی تارانی کرد و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران راگەیەنرا کە ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران هەڵدەگیرێ، ئەم پرسە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لە بارەی ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارە لەئێستادا تەنھا ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە گەشتی ئاسمانی دەکەن و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن دەبێت.