مستەفا کازمی گەیشتە تاران

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی رایگەیاند “مەبەست لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی دەرگەی هەماهەنگییە لە هەموو بوارەکاندا، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پتەوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست”.

بڕیارە مستەفا کازمی سەردانی ئیبراهیم ڕەئیسی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئێران بکات و چەندین دۆسیە لەنێوان هەردوو لا بۆ باسکردن دانراون.

ھەواڵی زیاتر