ئەمرۆ ۱۱ئەیلولی ۲۰۲۱ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی بەرێز سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگەو بە ئەندامێتی هەر یەک لە لیوا روکن بەختیار محمد صدیق راوێژکاری وەزیری پێشمەرگەو عمید روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە سەردانی واشنتۆن دی سی دەکەن.
سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستی بەشداریکردنە لە پرۆگرامێک بە ناوی ( کۆکردنەوە و بەیەکگەیاندن)تیایداجگە لەوەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتەکانی بەرگری وناوخۆی ئێراق و دام و دەزگا ئەمنی یە گرنگەکانی ئێراق بەشداری تێدا دەکەن.
شایانی باسە شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی دە رۆژ لە واشنتۆن دی سی دەمێننەوە و بەشداری تەواوی پرۆگرامەکانی ئەو کۆنفرانسە دەکەن.