کۆمەڵێک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن

کۆمەڵێک چەکدار ( کە دەوترێ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی چوون ) هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە سلێمانی.

تا ئێستا هێزی ئەمنی و لایەنی فەرمی هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەوە نەداوە، بەڵام هێزە ئەمنیەکان گەمارۆی کارگەکەیان داوە.

ارگەی چەیمەنتۆی گاسن لە ناوچەی بازیانی شاری سلێمانی لەسەر روبەری (2252) دۆنم زەوی لەلایەن كۆمپانیای (SINOMA)ی‌ چینیەوە‌ دامەزراوە و كۆمپانیای (زەریا)ی سەر بە گروپی كۆمپانیاكانی فاروق كارە شارەستانییەكانی ئەو كارگەیەی ئەنجامداوە، لە ئێستادا 400 كەس لە كارمەندی بیانی و خۆماڵی كاری‌ تێدادەكەن”.

ھەواڵی زیاتر