ئەمڕۆ بەیانى، بۆ یەکەمجار و دواى ٥ ساڵ، بنکەى پێشمەرگەکانى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران لە بەرزاییەکانى ئالانە و بەربەزین بۆمباران کران.
بە هۆى ئەو بۆمبارانەوە کە دەگوترێت “بە چڕى بووە”، چەندین مەقەڕ خاپوور بوونە، بەڵام تا ئێستا هیچ زەرەرێکى گیانى و بریندار و شەهیدێک لە پێشمەرگەوە نییە!
دواى پێنج ساڵ، یەکەمجارە کۆمارى ئیسلامى فڕۆکەى جەنگى بەکار دەهێنێت!
کۆمارى ئیسلامى چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەى فەرماندەکانى سوپاى پاسدارانەوە هەڕەشە لە هەرێمى کوردستان و حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەکات!