بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێ” ماوەی سێ ڕۆژ ناتوانین وەك پێویست ئاو لە پڕۆژەی سەرچنار بنێرین بۆ گەڕەكەكان”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ دانیشتووانی سلێمانی دەڵێ” هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی لێدان لە كیبڵی ژێرزەوی لە گەڕەكی ڕاپەڕین، ماوەی سێ ڕۆژە ناتوانین وەك پێویست ئاو لە پڕۆژەی سەرچنار بنێرین بۆ گەڕەكەكان، ئەمەش بەهۆی ڕاگرتنی كارەبای پڕۆژەكەمان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژانە لە كاتژمێر 10:00 بەیانی بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ كاتژمێر كارەبامان نابێت، بۆیە ئەم گرفتە بەردەوام دەبێت تا چارەسەركردنی کێشەکە لەلایەن بەشی چاککردنەوەی هێڵەكانی كارەباوە.