چەند زانیارییەک لەبارەی گۆڤەندەوە

گۆڤەند کێیە؟

گۆڤەند ناوی ئیسماعیل فریاد تەهایە، لە ناحیەی بالیسانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، ماوەی سێ ساڵە چووەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا دەژی.

ئیسماعیل ( گۆڤەند )، لە هەولێر لە یانەیەکی شەوانە پاسەوان بووە، هەر لەو یانەیە کامێرای بۆ کچان و کوڕان داناوەتەوە و ڤیدیۆی بە ڕووتی لێگرتون، ئێستاش بەو ڤیدیۆیانە هەڕەشە لە گەنجەکان دەکات.

هەرچەندە ئەو کەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئەو گۆڤەند نییە. بەڵام بەپێی نەدواداچوونەکانی باڵکێش، ئیسماعیل ( گۆڤەند )ـە و لەو ڕێگەیەوە پارە لە گەنجان دەسێنێت و ئەوانەشی پارەیان نەبێ، دەیانکاتە کۆیلەی سێکسی بۆ مەرامەکانی خۆی.

باڵکێش، پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێرەوە کرد و پرسیاری گۆڤەندی کرد، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی: ئێمەش تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆکانمان بینیوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەین، دەبێ یەکێک لە قوربانیەکان سکاڵای یاسایی دژی تۆمار بکەن.

پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە چەند کچێک لەبەر هەڕەشەکانی گۆڤەند خۆیان کوشتووە، بەڵام دوای بەدواداچوون دەرکەوت، سەرەڕای ئەوەی کە چەند کچێک بوونەتە قوربانی، بەڵام هیچ کچێک خۆی نەکوشتووە.

ھەواڵی زیاتر