ئیمانوێل ماکرۆن کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ موسڵ هێنا و گەیشتەوە هەولێر.
بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بەر لە کۆبوونەوەکەش خوانێک کۆیان دەکاتەوە.
لە خوانەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێم، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و کەریم شنگالی، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادە دەبن.
دوای خوانەکە، نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەکەن و دواتر ماکرۆن سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات.