بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بگاتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازی لێ بکرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، کەمێکی دیکە بەغدا بەرەو هەولێر بەجێ دەهێڵێت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێدەکرێت.
بڕیارە ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بە جیا کۆببێتەوە.