راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی خوێندنی ئیسلامی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن رایگەیاند، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێ: کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن .

ھەواڵی زیاتر