لەکاتی دزیکردندا هەڵهاتن و ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا
بەبرینداری کەوتنە دەستی پۆلیس
.
ئەمشەوی ڕابردوو لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار
دوای ئەوەی دوو پیاو و ئافرەتێک بەئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز دەڕۆنەلای ماڵی هاڵاتیەک کەپیشەی غاز فرۆشیەو ئۆتۆمبێلەکەی کە غازی بارکردوە لەپێش دەرگا ڕایگرتبوو
چەندین غازیان دزیوە،
لەوکاتەدا خاوەن ماڵەکە بەئاگادێت و تومەتباران هەڵدێن خاوەن ماڵیش خۆی بەئۆتۆمبێلەکەیاندا هەڵواسیوە بۆئەوەی هەڵنەیەن
تۆمەتباری دوای ئازاردانی لەئۆتۆمبێلەکە فڕێی دەدەنە خوارەوە .
دوای ئەوەی بەخێرایی بۆسەر شەقامی کفری هەڵدێن ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێ و هەرسێ تۆمەتبار بریندار دەبن
لەئێستادا یەکێک لەتۆمەتباران کەشۆفێربوە و خاوەنی ماڵەکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون
دوو تۆمەتبارەکەی دیکە کەیەکێکیان ئافرەتە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەریان بۆکراوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 + 23هاتوچۆ بەندکراون.
.
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2021\8\19
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر