لە راپەڕین باندێکی دزینی ماتۆڕسیکل دەستگیرکران

پاش بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر توانیان باندێکی دزیکردن دەستگیر بکەن کە پێکهاتوون لە 3 کەس و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و بە وتەی خۆیان “بە بەرنامە و بە هاوکاری یەکتر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیان لە قەڵادزێ دزیووە”.

سەرەڕای دزینی ماتۆڕسکیل یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی ناوە بەوەشدا پێشتر مامەڵەی بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) کردووە، وە لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکەشدا دەستگیراوە بەسەر 2 ماتۆڕسکیل و دەمانچەیەکی جۆری USA و چەقۆیەک.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرکراون و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر